![]() |
![]() |
|
| تازه ترين اخبار ايران وكوردستان |
![]() په‌یکه‌ری پاشایه‌کی هه‌زاران ساڵه له سنه دۆزرایه‌وه
له کاتی پان کردنه‌وه‌ی جاده‌ی نێوان گوندی حه‌سه‌ن ئاوا- سنه، پێنج گۆڕی مێژوویی دۆزرانه‌وه. به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئاسه‌واره مێژوویه‌کان و گه‌شت و گوزاری سنه پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی رایانگه‌یاند که لانی که‌م ئه‌م گۆڕانه سێ هه‌زار ساڵ کۆنن. له‌م گۆڕستانه گۆڕه‌کان به شێوه‌ی دانیشتوو به خاک سپێردراون و هه‌ندێ ئامێری شه‌ر و ژیان له ده‌وروبه‌ری گۆڕستانه‌که دۆزرانه‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که له ساته‌کانی سه‌ره‌تایی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانه، توانیویانه بیانبینن، ئه‌ڵێن که یه‌کێ له‌م گۆڕانه پاشایه‌که(دیمه‌نی ناردراو). ئه‌م په‌یکه‌ره به شێوه‌ی سالم له تابوتێکدایه که لایه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م تابوته سۆرب و ساروجه و لایه‌ی ناوه‌وه‌ی زێرکاری کراوه. درێژایی ئه‌م تابوته‌که دروست به ئه‌ندازه‌ی درێژایی په‌یکه‌ره‌که‌یه. له ته‌نیشت سه‌ری ئه‌م په‌یکه‌ره، یه‌ک (یا دوو) سندوقی زێڕ که زێریان له ناو دایه، له پاڵیا نه‌یزه‌یه‌ک(ئامێری شه‌ڕ) و له سه‌ر سینگ و ناوه‌ڕاستی په‌یکه‌ره‌که دوو سه‌فحه، یه‌کیان وه‌ک ماسی و ئه‌وی دیکه وه‌ک هه‌ڵۆ دانراون. له سه‌ر ئه‌م سه‌فحانه به شێوه‌ی خه‌تی پزماری چه‌ند که‌لیمێک نوسراون. هه‌روه‌ها له پشت سه‌ری ئه‌م په‌یکه‌ره و له سه‌ر دیواری تابوته‌که، ره‌سمێک ئه‌بینرێ. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌م په‌یکه‌ره سالم ماوه، ته‌نانه‌ت وه‌ک ئه‌و په‌یکه‌ره مومیاییانه که تا ئێستا دۆزرانه‌ته‌وه، له ناو پارچێک نه‌پۆشراوه. ئه‌و دیمه‌نه‌ی که ئه‌بینن، په‌یکه‌ری ئه‌م پاشایه‌یه. دیمه‌نی چوار په‌یکه‌ری دیکه له ته‌له‌ڤزیۆنی سنه بڵاو کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دیمه‌نی ئه‌م پاشایه تا ئێستا له ته‌ڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاناڵی پارێزگای کوردستان بڵاو نه‌کراون. به پێی وته‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که، به سرنج دان به‌وه‌ی که دزینی ئه‌م جۆره په‌یکه‌ره مێژوویانه پێشتر له کوردستان زۆر ڕووی داوه، ئه‌م نیگه‌رانیه هه‌یه که ئه‌م په‌یکه‌ره‌ش له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی دزرا بێت. ئه‌م گۆرستانه که دۆزراوه‌ته‌وه، 500 متر له ته‌په‌ی مێژویی زاگرۆسی شاری سنه دووره که له پێرستی وه‌زاره‌تی ئاسه‌واره مێژوویه‌کانی ئێران سه‌بت کراوه. ئه‌و گۆڕستانه ئێستا له لایه‌ن له‌شکری 22 به‌یتولموقه‌ده‌سی سپای پاسداران گه‌ماڕۆ دراوه و ناهێڵن که‌س به‌وێ دا بچێت و هاوکاتیش به‌شێکی زۆر له که‌ره‌سه‌کان به تاڵان بردراون و به‌ره‌و هه‌مه‌دان بردراون. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه پنجم آذر 1387ساعت 22:50 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
کردها ملییه تی اریایی واقع در رشته کوهای زاگروس دارای جمعیتی 50میلیون با بیش از 30 استان و 101 شه‌ر هم اکنون در چهار طرف همسایه ایران عراق سوریه و ترکیه می‌باشند |
|
RSS
|