![]() |
![]() |
|
| تازه ترين اخبار ايران وكوردستان |
له ئیلام‌یش سوپای ئێران ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن کرد. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له هه‌رێمه‌که‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه ، له‌و ماوه‌ی دواییه‌دا ، له ناوچه‌ی ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هێزه‌کانی ئینتزامی ئێران ده‌ستی به چالاکی جۆراوجۆر کردوه. تا ئێستا چه‌ندین که‌سیان ده‌ستگیر کردوه و ، ره‌وانه‌ی شوێنی نادیاریان کردون. له‌م دوو رۆژه‌ی دواییه‌دا ، له ناوچه‌کانی مانشی و که‌ور کوه ، هێزه‌کانی ئینتزامی له دژی هێزه‌کانی ڕزگاری کوردستان HRKده‌ستیان به ئۆپه‌راسیون کردوه و هه‌ره‌شه له خه‌ڵک ده‌که‌ن به‌ڵام گه‌ل له وه‌ڵامدا رایان گه‌یاندوه که ئه‌وان به‌م کرده‌وانه چاوترسێن نابن و، درێژه به کاروخه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها کادرانی په‌ژاک له ڕیگایی نێوان بانه سه‌قز چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێکیان ڕاگرت و ، نزیکه‌ی 2 کاتژمێر له سه‌ر هاوپه‌یمانی و ئه‌و کۆنسه‌پته که نێوان ئێران و تورکیا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌م دواییه و کار و خه‌باتی په‌ژاک قسه‌یان بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمه کردووه. هاوکات جه‌ماوه‌ره‌که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌م دواییه‌یان شه‌رمه‌زار کرد و ، وتیان ، ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وانه‌ی رژێم بێده‌نگ نابن. |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه بیست و پنجم اردیبهشت 1385ساعت 17:29 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
گزارشگران سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان
بانه- "پروین رحیمی" زن جوان بانه ای توسط همسرخود به نام"عمر. ک" به قتل رسید
در اوایل ماه جاری در محله سات آباد بانه، یک زن جوان 17 ساله به نام" پروین رحیمی" توسط همسرش"عمر. ک"به قتل رسید. "عمر. ک" که خود نیز 22 ساله است، جهت مخفی داشتن قتل همسر جوانش، جسد وی را در درون یک چاه آب پنهان کرده بود. گفته می شود پروین در زمان قتل، 6 ماه حامله بوده است
|
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و یکم اردیبهشت 1385ساعت 21:36 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
PNA - مقامات گمرک در آلمان چهار نفر را که گمان می رود در کارارسال تجهیزات و تکنولوژی به ایران برای مقاصد نظامی بوده باشند ، دستگیر کرده اند. تحقیقگران آلمانی روز چهارشنبه گفتند پلیس در حمله به ۱۰ ساختمان، تجهیزات هدایت کننده و اسنادی را ضبط به دست آورد.
ماموران پلیس دو آلمانی، یک بازرگان ایرانی و پسر او را دستگیر کردندکه به قاچاق تجهیزات به ایران برای استفاده احتمالی در هوایپماهای بی سرنشین مظنون هستند. همچنین بازرگان ایرانی به تلاش برای تسهیل فروش ۳۰ فروند هواپیمای جنگی ساخت جمهوری چک به نیروی هوائی ایران نیز مظنون است. مقامات آلمان می گويند پنجمین مظنون در خارج بسر می برد و ماموران در ارتباط با عملیات قاچاق در تعقیب او هستند. َ |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و یکم اردیبهشت 1385ساعت 21:28 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
له شاری شابادی هه‌ڵکه‌وتو له پارێزگای کرماشان چوارده لاو به‌هۆی به‌کاری هێنانی نال ترۆسن گیانیان له ده‌ستدا.. به پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌رێمی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه له درێژی سیاسته‌کانی پاکتاوکارانه‌ی لاوان و ڕۆشه‌نیرانی کورد ، ڕژیمی ئیران ده‌ستی داوه‌ته شێوازێکی دژه مرۆیی.. به‌و پێیه هێزه‌کانی ئیتلاعات که‌سانی ڕۆشه‌نیر و لاوانی چالاکی کورد به به‌بیانوی هیچه‌وه ده‌سگیر ده‌که‌ن و ، دواییش له زیندانه‌کان گیرۆده‌ی ماده سڕکه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن. ڕژیمی ئێران دوای ئه‌وه‌ی که زانیان ئه‌و که‌سانه گیروده بوونه ، ئازدیان ده‌کات و ، دواییش به به‌یانوی ئه‌وه‌ی که واز له به‌کار هێنانی ماده سڕکه‌ره‌کان بهێنن ، داوایان لێده‌کات حه‌بی نال ترۆسن به ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌کار بێنن. به‌ڵام به پێی زانیاره‌کان که‌سانی ئاماژه‌پێکراو ، دوابه‌دوای به‌کار هێنانی ئه‌و حه‌به گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.. شایانی باسه ، ده‌رمانه‌که له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی دوڵه‌تیه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه. بانگه‌شه ده‌کرێ که کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه ، سه‌رقاڵی تاقی کردنه‌وه‌ی ماده‌ی کیماوه‌ی له سه‌ر لاوانی کورد. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و یکم اردیبهشت 1385ساعت 21:8 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و یکم اردیبهشت 1385ساعت 21:4 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
فه‌رمانداری کرماشان حوسه‌ین خوش ئیقباڵ به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئیرنای ڕاگه‌یاند: به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌نهومی یه‌که‌می کۆشکی فه‌رمانداری کرماشان سی که‌س بریندار بوون. بینه‌رانی ڕوداوه‌که ڕایانگه‌یاند: چه‌ندین بریندار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون. خوش ئیقباڵ ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌که کاتژمێر یه‌ک و 45 خوله‌کی ئه‌مڕۆ ڕویداوه و، به‌شێکی زۆری شوشه‌کانی کۆشکه‌که شکاوه. دوبه‌دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی نێو فه‌رماندری کرماشان، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه له‌هه‌رێمی ڕۆژئاوای کرماشانیش ڕویدا و، ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ش له‌نێو کۆشکی بازرگانیدا ڕویداوه. تا ئیستاش هۆکاری ئه‌م ته‌قینه‌وه دیار نیه و له‌سه‌ر زیانه‌کانی گیانی و مادیش هیچ زانیاریه‌ک بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه نوزدهم اردیبهشت 1385ساعت 8:6 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
PNA – سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له شاری كرماشان، رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له بینای قایمقامی ئه‌و شاره، حه‌وت كه‌س برینداربوونه. ئه‌وه له كاتێكدایه كه قایمقامی ئه‌و شاره ژماری برینداره‌كانی به سێ كه‌س راگه‌یاندووه. به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆی پزیشكی كرماشان رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 1 و چل و پێنج ده‌قه‌ی نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ (دوو شه‌ممه) به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراو له ناو بینای قایمقامی ئه‌و شاره روویداوه كه له ئه‌نجامدا چوار هاووڵاتی له ناو بیناكه و سێ هاووڵاتی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی بیناكه برینداربوونه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه "حوسێن خۆش ئیقباڵ" قایمقامی شاری كرماشان رایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا سێ هاووڵاتی به شێوه‌یه‌كی سووك برینداربوونه. شایانی باسه سه‌رچاوه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به په‌رپرسیارانی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌داوه. |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه هجدهم اردیبهشت 1385ساعت 20:7 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
ڕیخراوه‌که ڕایگه‌یاند: له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه له هێرشی هێزه‌کانی ئینتزامی و ئاسایشی ئێران له شاری سه‌رده‌ست ده‌یان که‌س له‌لاوانی ئه‌و شاره ده‌سگیر کراون و گوێزراونه‌ته‌وه شوێنی نادیار. ڕاگه‌یه‌نرا زیاتر له 50 که‌س له گیراوانی ئه‌و شاره ڕه‌وانه‌ی شاری ورمێ کراون و ، به پێی زانیاریه‌کانی هه‌رێمی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه به‌تاوانی په‌یوه‌ندی به پارته کوردیه‌کان ده‌سبه‌سه‌رن. له به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌دا هاتوه: که‌سێک به‌ناوی ئیبراهیم ساڵحی دانیشتوی شاری سه‌قز به‌تاوان بڵاوکردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلاب به ساڵێک زینداتی ته‌عزیری مه‌حکوم کراوه. هه‌ر له هه‌مان شار که‌سێکی تریش به‌ناوی حوسه‌ین په‌رکایی له گیراوانی هاوینی پاری ئه‌و شاره به تاوانی کاروبار له دژی ئاسایشی ناوخۆی بانگهێشتی دادگا کراوه. له به‌شێکی تر لێدونه‌که‌ی ڕێخراوی پشگیری له مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتوه ، هێزه‌کانی ئینتزامی شاری سه‌قز بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی دوو که‌س به‌ناوه‌کانی ئازاد مورته‌زایی و ، عارف مه‌ردانی ده‌ستیان داوه‌ته بارمه‌ته گرتنی خێزانی ئه‌و دوکه‌سه. هه‌روه‌ها بارودۆخی ژیانی هاوڕێ که‌یخوسره‌وی ، هیوا شه‌ریفی و میهران سه‌لیمی ، که ماوه‌ی 15 ڕۆژه ده‌سبه‌رن نادیاره. هاوکات له شاری ماکۆ، مامۆستای زانکۆی شاره‌که ئیبراهیم عاشقی که ماوه‌ی 24 رۆژه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه به بیانۆی هاوکاری له گه‌ڵ پارته سیاسیه‌کان ، له‌کاتێ هه‌ڵکوتانی هێزه‌کانی ئینتزامی بۆ سه‌ر ماڵه‌که‌ی ده‌ستگیر کرا. زانرا که ناوبراو هه‌تا ئێست له ژووری تاکه‌که‌سی و له ژێر ئه‌شکه‌نجه و لێپرسنه‌وه‌دایه |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه هجدهم اردیبهشت 1385ساعت 20:7 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
دوابه‌دوای هاتنی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆسه‌ر جڵه‌وی ده‌سته‌ڵاتی ئێران، گوشاره‌کان ڕویان له‌زیادبوون کردوه و، ڕۆژانه به ده‌یان ژن له‌جاده‌و کۆڵانه‌کانی ئێران‌دا به‌هۆی باش نه‌پۆشینی قژ و ده‌ستیانه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن. به‌گوێره‌ی زانیارییه ناوخۆییه‌کانی ئێرانه‌وه، سه‌ره‌تا له‌شاری تاران و سه‌رجه‌م شاره گه‌وره‌کانی دیکه‌دا، ئێران تیم‌و گروپی سڤیلی بۆ چاودێری کردنی ژنان و کچان ساز کردووه، داخ‌و قژ و ده‌ست و باسکیان دیاره یان نا. هه‌روه‌ها زانرا که ژنه سه‌رپێچیکه‌ره‌کانیش ڕاسته‌وخۆ ده‌سگیرده‌کرێن و دوای 4 ڕۆژ ده‌درێنه دادگای تایبه‌تی تاوانه‌کانی ئێران و له‌ماوه‌ی 10 تا 60 ڕۆژ سزای گرتوخانه، یان 50 تا 500 ڕیال سزای پاره‌یان بۆ ده‌بڕێته‌وه. شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی نیساندا ده‌ستوری بنچینه‌یی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌په‌رله‌مان ئه‌رێ کرا، گوشاره‌کانی سه‌ر ژنان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بن. زانرا له‌ماوه‌ی 12 مانگدا 2 ملیۆن هێرشی پۆلیس بۆسه‌ر ژنانی ئێران ئه‌نجام دراون و، له‌سه‌ری ساڵی نوێ تا 20 ی مارتی ئه‌م ساڵ ته‌نها له‌تارانی پایته‌خت ڕۆژانه سه‌دان ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیس بۆسه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌درێن.
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه هفدهم اردیبهشت 1385ساعت 20:19 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ گوێ گرتن |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه هفدهم اردیبهشت 1385ساعت 20:7 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
PNA – ئه‌مڕۆ (یه‌ك شه‌ممه) بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پێوه‌ری (2.5) ریخته‌ر شاری زارندی باشووری ئێرانی هه‌ژاند و نزیكه‌ی 80 كه‌س برینداربوون و زیان و زه‌ره‌رێكی زۆریشی به ناوچه‌كه گه‌یاندووه. له‌وباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن ره‌حمانی پارێزگاری شاره‌كه له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه سه‌عات 9.50 خوله‌ك به كاتی (تاران) بومه‌له‌رزه‌كه روویداوه و 20 كه‌س به هۆی برینه‌كاینانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 60ی دیكه بۆ چاره‌سه كردنیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه كراون. هه‌روه‌ها ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی داڕمانی زۆر له خانووه‌كان مه‌زنده ده‌كرێ زیانه‌كان به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه له سه‌ره‌وه‌ی 60% بێت. |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه هفدهم اردیبهشت 1385ساعت 20:6 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
شنبه شانزدهم اردیبهشت 1385ساعت 22:21 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||||
|
+ نوشته شده در
شنبه شانزدهم اردیبهشت 1385ساعت 22:20 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
عملیات تلافی‌جویانه HRK علیه نیروهای سپاه پاسداران
شاخه نظامی پژاک...، HRK
|
||
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه چهاردهم اردیبهشت 1385ساعت 21:43 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
تۆپبارانی هێزه‌كانی رێژیم خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌ر سنووری تووشی ئاواره‌یی‌و زه‌ره‌رو زیان كرد
شه‌وی 10/2/1385، هێزه‌كانی رێژیم له ناوچه‌ی سه‌رده‌شته‌وه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی بنكه‌كانی PKK، به توندی گونده‌كانی ناوچه‌ی ژاراوێ (كوردستانی عێراق) له‌وانه گونده‌كانی دۆڵه‌كوگێ، ره‌زگه‌و ماره‌دوێ‌یان تۆپ‌و خومپاره‌باران كرد.به‌م هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به مووچه‌و مه‌زرای خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه... |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه سیزدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:57 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
سه‌ربازێك له بانه خۆی كوشت
رۆژی هه‌ینی، 8ی بانه‌مه‌ڕی 1385، سه‌ربازێك به‌ناوی سه‌باح كه‌نعانی، خه‌ڵكی سنه له سه‌ربانی به‌ندیخانه‌ی سوپای پاسداران له شاری بانه خۆی كوشت. ناوبراو له نامه‌یه‌كدا كه نێوه‌رۆكه‌كه‌ی روون نه‌بۆته‌وه، هۆی ئه‌م خۆكوژییه‌ی باس كردوه. |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه سیزدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:55 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
شب گذشته(دوشنبه شب) در شهرك بهاران واقع در شهرستان مريوان، در پي اقدام نيروي انتظامي براي جمع‌آوري آنتن‌هاي ماهواره، درگيري بين ساكنان محل و نيروهاي انتظامي رخ داد. به نقل از يكي از شاهدان عيني اين درگيري از ساعت 21 آغاز و تا پاسي از شب ادامه داشت. اين اقدام نيروهاي انتظامي موجب نارضايتي ساكنان محل گرديد و با حضور در خيابان‌ها اعتراض خود را نشان دادند. كه درنهايت به درگيري ميان مردم و نيروهاي انتظامي انجاميد. در پايان نيروهاي انتظامي بدون ضبط هيچ آنتن ماهواره‌اي محل را ترك كردند. |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه سیزدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:43 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
PNA:نمايندگان کشورهای عضو دايم شورای امنيت سازمان ملل متحد و آلمان به منظور بررسی موضعی مشترک در باره بحران هسته ای ايران تشکيل جلسه می دهند.
اين جلسه روز سه شنبه، 2 می، و با شرکت مديران کل سياسی وزارت خارجه کشورهای آمريکا، بريتانيا، چين، روسيه و فرانسه - اعضای دايم شورای امنيت - و آلمان در پاريس، پايتخت فرانسه، کار خود را آغاز می کند و هدف از آن رفع اختلاف نظر بين اين کشورها در مورد اقدام بعدی شورای امنيت پس از دريافت گزارش مديرکل آژانس بين المللی انرژی اتمی در باره برنامه هسته ای ايران است. آلمان از جمله اعضای دايم شورای امنيت نيست اما از آن‌جا که همراه با فرانسه و بريتانيا در مذاکرات هسته ای اتحاديه اروپا با ايران شرکت داشته به اين اجلاس دعوت شده است. وزيران خارجه اين شش کشور در ماه فوريه نيز در لندن تشکيل جلسه دادند و پس از صدور بيانيه شورای امنيت در ماه مارس نيز به منظور رسيدگی به نحوه اجرای آن مذاکراتی را در آلمان برگزار کردند. گزارش مديرکل آژانس که هفته گذشته به شورای امنيت ارسال شد براساس بيانيه غير الزام آور ماه مارس شورای امنيت تهيه شده که در آن از ايران خواسته شده بود تمامی فعاليت های مرتبط با غنی سازی اورانيوم را متوقف کند، گزارش های جامع و کاملی از برنامه های هسته ای خود به آژانس ارايه دهد و برای حل بحران کنونی به مذاکره باز گردد. جمهوری اسلامی اين بيانيه را مورد قبول قرار نداد و در مقابل، اعلام کرد که برنامه غنی سازی خود را ادامه داده و مقاديری اورانيوم غنی شده توليد کرده است. گزارش آژانس بين المللی انرژی اتمی عملا اعلام می دارد که ايران درخواست شورای امنيت را ناديده گرفته است و توليد اورانيوم غنی شده توسط اين کشور را مورد تاييد قرار می دهد. با اينهمه، کشورهای عضو دايم شورای امنيت بر سر نوع واکنش شورا نسبت به اين مساله مواضع يکسانی اتخاذ نکرده اند و جلسه پاريس به منظور رفع اختلاف نظرهای موجود و هموار ساختن زمينه مساعد برای تشکيل احتمالی اجلاس وزيران خارجه شش کشور، احتمالا در روز 9 مه می، برگزار می شود. |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه سیزدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:35 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
له بۆردمانی سوپای ئێران ژنێک له ده‌وربه‌ری قه‌ڵادزێ ژیانی له‌ده‌ستدا
وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ئێران غولامحسه‌ینی ئیلهام ، چونی هێزه‌کانی سه‌ربازی ئێران به خاکی ئێراق و پێکادانی ئه‌وانی له گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که ڕه‌د کردوه.. ئیلهام دوێنێ به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند: هێزه‌کانی ئێران سنوری ئێراقی نه‌به‌زاندوه و ئه‌و هه‌واڵه‌ش جێی په‌سه‌ند نیه.. ناوبراو ، له هه‌مان کاتیش ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ په‌یمانی ئاسایشسیمان هه‌یه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یمانانه‌دا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ین و له‌و باره‌شه‌وه هیچ نیگه‌رانیه‌کمان نیه.. له‌لای تریش وه‌زیری ناوخۆی ئێران موسته‌فا پورمحه‌مه‌دی له وت و وێژێکی له گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی دی تورکیه ڕایگه‌یاندوه ، ناوه‌ندی چالاکیه‌کانی په‌که‌که و په‌ژاک له ه باشوری عێراقه و ئه‌وه‌ش کێشه‌ی هاوبه‌شی سنوره‌کانی هه‌ردوو وڵاته.. پورمحه‌مه‌دی وتی: له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش تورکیا و ئێران ، ده‌بێ هاوکاری ئاسایشی و ، به‌هێز کردنی پارێزوانی سنوره‌کان بکه‌ن و ، له دژی ئه‌و گروپانه‌ش ڕاوه‌ستن. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له سه‌رچاوه‌کانی هه‌رێمه‌که به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه ، سوپای ئێران به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 10 گوندی بۆردومان کردووه. له‌و بۆردومانه‌ی که به‌چڕی کرایه سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ ،، ژنێک ژیانی له‌ده‌ستدا تا ئێستا ناسنامه‌ی نازانرێت. له ئاکامی هه‌مان بۆردومان دا ژماره‌یه‌کی زۆر له مه‌ڕ و ماڵات فه‌وتاون و ، هاوکات سه‌دان خێزان له‌و ئه‌و هه‌رێمانه‌ی چۆڵ کردووه و کۆچبه‌ر بوون. کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌هه‌مان هه‌رێم بۆردومانه‌که‌یان پشت ڕڕست کرده‌وه و ، ڕڕیانگه‌یاند که پاسدارانی ئێران هاتوونه نێو خاکی باشوری کوردستان له هه‌رێمی قه‌ندیلی بچوک و ، سه‌رگه‌لی حاجی ئبراهیم. |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه سیزدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:33 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
PNA - دوێنێ هه‌ریه‌كه له ئێران و ئیسڕائیل چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی یه‌كتر كرد و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌ممه‌د دێهقانی فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان له گاردی شۆڕشی ئێران گوتی: له‌كاتی روودانی هه‌ر كارێكی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، ده‌وڵه‌تی عیبرییه‌كان یه‌كه‌م ئامانجی ئێمه ده‌بێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "حه‌یات"، له وڵامیشدا شه‌معون پیرێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئیسڕائیل داوای له حكومه‌تی تاران كرد كه ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بێت و دووپاتیشی كرده‌وه كه ئیسڕائیل توانای وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێرانییه‌كانی هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ده‌وڵه‌تی عیبرییه‌كان زۆر به‌هێزه و ده‌توانێ به‌رگری له خۆی بكات. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ژه‌نه‌ڕال "دان حالوتس" سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسڕائیلی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و چه‌كه‌ی ئێران ره‌نگه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر بوونی ئیسڕائیل، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی توانای به‌رگریكردنی له خۆ هه‌یه و گوتی: ئێرانییه‌كان ده‌زانن كه ئێمه به‌هێزین و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئه‌وانمان هه‌یه، بۆیه زۆر لێمان ده‌ترسن. سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی ئێرانیشه‌وه، حالوتس گوتی: چاوم به ئێرانییه‌ك كه‌وت كه به‌باشی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ناسێت و له‌باره‌یه‌وه پێی گوتم كه پیاوێكی زۆر زیره‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كه بیر له‌هه‌ركارێك بكاته‌وه ده‌یكات، ئێستاش جه‌ماوه‌ری ئه‌و پیاوه به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كان روو له زیادبوونه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌كاتی پێشوازیكردن له شێخ خه‌لیفه ئال سانی ئه‌میری قه‌ته‌ر گوتی كه به‌رده‌وامی بوونی هێزه بیانیه‌كان له ناوچه‌كه، ره‌نگه ببێته هۆی روودانی بارگرژی زیاتر. |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه سیزدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:28 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
له ئۆپه‌راسیۆنى سوپای تورکیا و ئێران 10 سه‌ربازی تورک کوژران
له لێدوانی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌دا هاتووه ، یه‌کینه‌کانی سوپای تورکیا له چیای گابار ، له به‌رزاییه‌کانی جۆسیان ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام درا و ، دوێنێ له نێوان ئه‌وان و ، گه‌ریلاکانی یه‌ژه‌ئا ستار دا شه‌ڕی دژوار هاته ئاراوه. له شه‌ڕ و پێکادانه‌کانی هه‌رێمه‌که 7 سه‌ربازی تورک کوژران. له شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌کینه‌کانی سوپای تورکیا دا له چیای جودی هه‌رێمه‌کانی شکه‌را که‌را ش 3 سه‌ربازی تورک کوژران. دوێنێ ڕاگه‌یه‌نرا که کاتێ یه‌کینه‌کانی سوپای تورکیا له هه‌ریمی چه‌لێوه ، چونه باشوری کوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک هاته ئاراوه و ، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سه‌ربازێک کوژرا.
سه‌رنج ڕاکێشه که سێ له‌و سه‌ربازانه‌ی که کوژراون خه‌ڵکی کوردستانن. هه‌روه‌هات له ئه‌نجامی هێرشیی گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی کۆجا کۆی ، سه‌ر به ئامه‌دیش ،، 4 سه‌رباز کوژران. له‌لایه‌کی تر سوپای تورکیا وێرای ئه‌وه‌ی که 250 هه‌زار سه‌ربازی له سه‌ر سنوری باشوری کوردستان مۆڵداوه، له چیای گابار ، هه‌رێمه‌کانی ئۆرتا سو ، تاده‌له‌ن ، قه‌رسک ، ئاندیج و گوڵیازی ، ناوه‌ندی تۆپخانه‌ی کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها له نزیکی سنور ده‌وربه‌ری ئه‌لباک، به‌یتوشه‌باب، جه‌زیر، کۆماچاتی، گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان و چه‌لێ، له ئۆپه‌راسیۆنێکی فراوان دا ، هێزه‌کانی سوپای تورکیا که‌وتنه جوڵه. سوپای تورکیا له پێده‌شته‌کانی ئامه‌د و چه‌ولیک ،یش درێژه به ئۆپه‌راسیۆن ده‌دات ، ، له‌ده‌رسیم یش ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێ کردووه. ده‌گوترێت که له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا هێزه‌کانی ئاسمانیش له‌جوڵه‌دان و ، به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمه‌کانی هۆزات ، نازمیه ، ئوڤاجک و چه‌می گه‌زه‌ک جموجوڵ زیاتر بووه. زانرا که هه‌رێمه‌کانی دارا هێنێی چه‌ولیک و نێوان ئه‌لعه‌زیزی ئامه‌د ، له‌لایه‌ن فرۆکه‌ی ئێف 16 بۆردومان ده‌کرێن.
|
|
+ نوشته شده در
سه شنبه دوازدهم اردیبهشت 1385ساعت 21:7 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له شاری ئورمیه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی پێشوو دا تاقه ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و که‌لتووری کوردی به ناوی " ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ڕووناهی" له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی زانکۆ به فه‌رمی داخرا و قه‌ده‌غه‌ی خرایه سه‌ری. شایانی باسه که پێشتریش چه‌ند گۆڤاری کوردی-فارسی به ناوه‌کانی " زیلان " و " رۆژا نوو" به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌ر به پژاک و پ ک ک ن و هه‌روه‌ها به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌یاله‌تی ئازه‌ربایه‌جانی ڕۆژئاوایان وه‌ک ئه‌یاله‌تێکی کوردنیشین نیشان داوه ( کورد- ئازه‌ربایه‌جانی) له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی و حیراسه‌تی زانکۆی " نازلوو" داخرا بوون و ئێستاش هیچ ناوه‌ند و گۆڤارێکی کوردان له‌م زانکۆیه نه‌ماوه. ئه‌م کاره‌ش له ڕاستی بێ کاریگه‌ر هێشتنه‌وه‌ی خه‌باتی کوردان له زانکۆکانه و ئامانجیان سڕینه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ناو و مۆرێکی کوردییه له هه‌رێمی ئورمییه که ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و ئاسیمیلاسیۆنی ده‌به‌ن. |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه یازدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:52 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
خودکشی 3 زن و دختر جوان در شهرهای سقز و سردشت
روز چهارشنبه 6 اردیبهشت ماه "چیمن. ب" 17 ساله اهل روستای "قازان" از توابع سردشت با به دار آویختن خود، به زندگی خویش پایان داد. چند روز پیش از آن نیز"شهناز. ی" 15 ساله اهل روستای" دوله‌کان" در اقدامی مشابه به زندگی خود پایان داده بود. همزمان از سقز نیز اعلام شد که یک زن جوان به نام "کلثوم. ح" با حلق آویزان کردن خود به زندگی خویش پایان داد. روزچهارشنبه 6 اردیبهشت ماه در یکی از محله های شهر سقز، یک زن جوان به نام" کلثوم. ح" خود را حلق آویز کرد. این زن جوان که 26 سال سن داشته، پیش‌تر از همسرش جدا شده بود. نامبرده در زمان خودکشی با خانواده اش زندگی می کرده است. |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه یازدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:46 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
![]() کوردستان میدیا
مهاباد ـ شامگاه جمعه، 8/2/1385، طى درگيرى شديدى كه ميان افراد سازمان پژاك و نيروهاى رژيم در روستاهاى "كارگ" و "هه‌رمێڵه" حومه‌ى مهاباد روى داد، 8 تن از مزدوران رژيم از عشيره‌ى "منگور" كشته شدند. در اين درگيرى از آمار تلفات نيروهاى پژاك خبرى در درست نيست
شايان ذكر است در روزهاى اخير، رژيم نيروهاى زيادى را در نوار مرزى ايران و عراق مستقر كرده و همچنين نيروهاى زيادى را در اطراف مهاباد سازمانده‌ى كرده است
|
|
+ نوشته شده در
دوشنبه یازدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:45 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
دوشنبه یازدهم اردیبهشت 1385ساعت 12:23 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
![]() دکتر رویا طلوعی از فعالان حقوق بشر و مدیر راسان که در تابستان سال گذشته توسط دولت ایران به مدت 66 روز در بازداشت بود
و به گفته‌ی خودش به شیوه‌ای وحشیانه مورد شکنجه قرار گرفته بود از دولت آ‌مریکا پناهندگی گرفت.
رویا طلوعی بعد از فرار از ایران که در آنکارا زندگی می‌کرد صبح دیروز همراه دو فرزندش از طریق فرودگاه استانبول ترکیه به مقصد واشنگتن پراواز کردند.
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه ده‌م اردیبهشت 1385ساعت 20:48 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
یکشنبه ده‌م اردیبهشت 1385ساعت 20:31 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
شنبه نهم اردیبهشت 1385ساعت 9:24 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئێران به‌رده‌وامه
له‌کاتێکدا که له‌کوردستان له‌شکرکێشی و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا به‌رده‌وامه، سوپای ئێرانیش بۆ جاری دوومینه که به تۆپ، هاوه‌ن و موشه‌ک هێرش ده‌کات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای تورکیا و ئێران کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستانیش له‌لێدوانیکیدا: داوای کرد که سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و قۆناخه هۆشیار بن. کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستان له‌لێدوانه‌که‌یدا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران که هاوبه‌شانه له‌سه‌ر سنوره‌کانی تورکیا ، ئێران و عێراق و له‌سه‌ر خاکی عێراق به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن ، زانیاری ڕاگه‌یاند. له‌لێدوانه‌که‌دا هاتووه که سوپای ئێران له سه‌ر سنور سه‌د هه‌زار سه‌ربازی کۆکردۆته‌وه و ده‌ستی به هێرش کردووه. له هه‌مان لێدواندا هاتووه که سوپای تورکیا له‌سه‌ر سنور 250 هه‌زار سه‌ربازی کۆکردۆته‌وه ،له سلوپی ، قلا‌بان ، شه‌مزینان و چه‌لێوه،، باشوری کوردستان تۆپ باران ده‌کات. به‌تایبه‌تی ده‌ست نیشان کرا که هه‌رێمه‌کانی حه‌فتانین ، زێی مه‌زن و حاجی به‌گ بونه‌ته ئامانجی هێرشه‌کان. له لێدوانه‌که دا به بیر دێنرێته‌وه که له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی دواییه‌دا سوپای تورکیا و ئێران پێکه‌وه و ، له هه‌مان کاتدا له‌دژی گه‌ریلاکان و گه‌لی کورد هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ، بانگه‌وازی له هه‌ردوولاش کرد که ده‌ست له هێرشه‌کانیان به‌رده‌ن ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ڕه‌وا ، تا دوایی ،، به‌رگری ده‌که‌ن و تێکۆشان به‌رێوه‌ده‌به‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانگه‌وازی له گه‌لی کورد کرا له هه‌ر کوێیه‌کن ،، به دروشمی ئازادی بۆ ئۆجالان و چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه بۆ کێشه‌ی کورد ، تێکۆشانی دیموکراتیانه به‌رێوه‌به‌رن. له لێدوانه‌که‌دا بانگه‌وازی له هه‌موو هێزه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرا که لایه‌نگری چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموکراتیانه‌ی کێشه‌ی کوردن و به‌تایبه‌تی بانگه‌وازی له حکومه‌تی هه‌رێمی فیدرالی کوردستان کرا که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران ، خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن. ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا له باشوری کوردستان له‌لایه‌ن چاپه‌مه‌نی تورکیاشه‌وه پشت ڕڕست کرایه‌وه. رۆژنامه‌ی بوگوین له هه‌والێیکی دا پشت ڕاست به کاربه‌ده‌ستانی باشوری کوردستان نوسیویه‌تی که هێزه‌کانی تایبه‌تی سوپای تورکیا ، له رۆژانی داهاتوودا ده‌چنه باشوری کوردستان و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له هه‌واڵه‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتووه که ،، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وشیاری زێباری به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له نزیک گونده‌کانی سه‌ر سنور تورکیا و عێراق ئه‌نجام درا ،، بالێوزی تورکیا له به‌غداد ئوناڵ چه‌ڤیک گویزی وشیار کرده‌وه. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه هفتم اردیبهشت 1385ساعت 9:56 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
|||||
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه ششم اردیبهشت 1385ساعت 10:16 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|||||
|
||||
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه ششم اردیبهشت 1385ساعت 10:13 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای پاسداران و ارتشی تورکیه له دژی گه‌ریلا به‌رده‌وامه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای پاسداران و ارتشی تورکیه که به گه‌وره‌ترین و فراوانترینیان ده‌ژمێدرێت له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌ی دواییه‌دا ، له‌سه‌ر سنوری باشوور و باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وامه. ڕاگه‌یه‌نرا له ناوچه‌ی په‌رواری سێرت ئۆپه‌راسیۆن به به‌شداری 10 هه‌زار سه‌ربازی تورک ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌روه‌هاڕاگه‌یه‌نرا که له‌پێده‌شته‌کانی ڕوحا ، به به‌شداری تیمه تایبه‌تیه‌کان ئۆپه‌راسیۆنه‌کان فراوان ده‌بن. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له هه‌رێمه‌که‌وه گه‌یشتووه ، یه‌کینه تایبه‌تیه‌کانی سوپای تورکیا له پێده‌شته‌کانی سێرت هێزه‌کانی مۆڵداوه. گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له دوێنێوه ده‌ستی پێکردووه و کاروانێکی پێکهاتووه له 45 ئۆتۆمبێل سه‌رباز و که‌ره‌سه ده‌گوازنه‌وه هه‌رێمه‌کانی شه‌ڕ. هه‌روه‌ها له هه‌رێمه‌کانی گه‌ڤه‌ر ، شه‌مزینان و چه‌لێ و له‌سه‌ر سنوری باشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هێزه‌کانی له چه‌ندین خاڵ مۆڵداوه. به پێی زانیاری کاربه‌ده‌ستانی تورک هێزه‌کانی سوپای تورکیا له ناچه‌کانی گابار و جودی به 250 هه‌زار سه‌رباز مه‌زه‌نه ده‌کرێت. هاوکات به پێی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئاڵته‌رناتیف و ، به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له رۆژهه‌ڵات به ده‌ستمان گه‌یشتووه رژێمی کۆماری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی ئاماده‌کارییانی کاروانێکی پر له که‌ره‌سته و چه‌ک و ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز له هێزه‌کانی ئینتیزامی ، سوپای پاسداران و جه‌رده‌وانانی هه‌رێمه‌کانی کرماشانی ره‌وانه‌ی خالی سنووری پیرانشار ، بانه و سه‌رده‌شت کردووه. شایانی باسه که هێرشه‌کانی ڕژێم له سه‌ر سنووره‌کانی باشووری کوردستان به چه‌کی گران به‌رده‌وامه و له هه‌مانکاتدا گوشاری ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری پیرانشار ڕوو له زیادبوونه. جێی باسه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ڕژێم دوابه‌دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئێران ، دێت که گووتبوویان ئه‌م جموجۆڵ و هه‌ڵمه‌تانه به پێی ڕێکه‌وتننامه‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق دا کراوه. |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه ششم اردیبهشت 1385ساعت 10:7 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
یه‌کێک له گیراوانى ژنى کورد به ناوى شیلان ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی خه‌ڵکى شارى ورمێ ، که به تاوانى ئه‌ندامبوون له پارتى ژیانى ئازادى کوردستان په‌ژاک، دادگاى ئینقلابى شارى ورمێ سزاى 6 ساڵ زیندانیان بۆ بڕیوه‌ته‌وه.
شیلان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌وه سوکایه‌تی پێکرا ، بۆ زیندانى مه‌راغه دووخرایه‌وه و ئه‌ویش هه‌وڵى خۆکوشتنى دا. سه‌رچاوه‌کانى ناوخۆ راده‌گه‌یه‌نن ، کاربه‌ده‌ستانى زیندان به شێوه‌ى جۆراجۆر بێ رێزى و سووکایه‌تى به شیلان ده‌که‌ن و بۆ ئازاردانى زۆرترى له به‌ندى سیاسیه‌وه ، خستوویانه‌ته ناو به‌ندى ژنانى ئالووده به ماده بێ هۆشکه‌ره‌کان. شیلان بۆ ناره‌زایی ده‌ربرین به سوکایه‌تى و هه‌ڵوێستى بێ رێزانه‌ى کاربه‌دستانى زیندان ، به شیشه هه‌موو له‌شى خۆى ده‌بڕێت و ئێستا له ژێر چاوه‌دێرى بیمارستانى شاره مه‌راغه‌یه. شایانى باسه ژنانى گیراوى کورد له زیندانه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران به چه‌شنێکى به‌فراوان سووکایه‌تیان پێ ده‌کرێت و له بڕێک له راپۆرته‌کانى مافى مرۆڤ راگه‌یاندراوه که ته‌نانه‌ت له لایه‌ن کاربه‌دستانى زیندانه‌وه ده‌ستدرێژیان پێ ده‌کرێت |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه ششم اردیبهشت 1385ساعت 10:4 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه ششم اردیبهشت 1385ساعت 9:39 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
واحدهای سرکوبگر نظامی رژیم جمهوری اسلامی که مجهز به انواع سلاحهای سنگین می‌باشند، برای یورش به نیروهای پژاک و نیروهای مدافع خلق، روانه مرزهای کردستان شده‌اند.....
|
||
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه ششم اردیبهشت 1385ساعت 9:29 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
رۆژی شه‌مه سه‌میناری سه‌ربه‌خۆیی یان فێدرالیسم بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی ئا‌ڵمانیا پێکهات ڵه سه‌میناره‌که دا پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان، پاڕتی سه‌ر‌به‌خۆی کوردستان، پاڕتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ئازاد، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕان و یه‌کێتی شۆرشگێران تێیدا به‌شدار بوونی و له پلاتفۆرمه‌که‌دا هه‌موو لایه‌نه‌کان نرخاندن و پرۆژه‌ی سیاسیان له‌مه‌ڕ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خسته به‌ر گفتوگۆ. شایانی باسه که جگه له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌سایه‌تی به‌ناو بانگی سیاسی_ڕۆشنبیری رۆژهه‌ڵاتی کورستان وه‌ک به‌رێزان عه‌لی قازی، تاهیر حکمت و ناسر ئێرانپوور به‌شداری سه‌میناره‌که بوون. به گوێره‌ی هه‌واڵنێری سایته‌که‌مان سه‌میناره‌که وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاو له چوارچێوه‌ی له‌یه‌کتر نزیکبوونه‌وه‌ی پاڕتیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵسه‌نگێندراوه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه پنجم اردیبهشت 1385ساعت 9:27 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
سه شنبه پنجم اردیبهشت 1385ساعت 9:26 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
ئۆپێڕاسیۆنی 300 جاشی تایبه‌ت له هه‌ورامان به پێی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که له هه‌رێمه‌کانی کامیاران،کرماشان و هه‌ورامانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له ماوه‌ی زستانی ڕابڕدوو دا له‌م هه‌رێمانه، هێزه‌کانی ڕه‌ژیمی ئیسلامی نزیکه‌ی 300 جاشی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی شه‌ڕ کردن و پێش گرتن له هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئاماده کردووه و به شێوه‌یه‌کی ئاکتیڤ ئه‌وانی خستووه‌ته ناو گه‌ڕ. سه‌رچاوه‌یه‌ک که پێویسته ناوه‌که‌ی نهێنی بمێنێته‌وه ڕایگه‌یاند که ئه‌م هێزانه پێیان گووتراوه که وا هێزه‌کانی پژاک له زستانی ڕابڕدوو دا به به‌رده‌وامی له هه‌رێمه‌کانی هه‌ورامان بوونیان هه‌بووه و کاری ڕێخستنی و سیاسی و بگره چه‌کداریشیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه. شایانی باسه که ئه‌م 300 جاشه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و له ناو بردنی گه‌ریلاکانی پژاک بۆ هه‌رێمی هه‌ورامان ڕه‌وانه کراون، به‌ڵام تا ئێستا له گه‌ڕان و ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی خۆیان دا هیچ ده‌ستکه‌وتێکیان به ده‌ست نه‌هێناوه. هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران له بڵاو بوونه‌وه و په‌ره گرتنی هێزه‌کانی پژاک له‌م هه‌رێمانه ئێجگار ده‌ترسێت و له هیچ شێوازێکی نامرۆڤانه له دژی ئه‌م هێزانه درێغی نه‌کردووه و هه‌ر جۆره چه‌کێکیش به کار ده‌هێنێت. |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه سوم اردیبهشت 1385ساعت 20:56 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
یکشنبه سوم اردیبهشت 1385ساعت 20:25 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانى سوپای پاسدارانى شاری قوم له هێرشێکى چه‌کدارى دا کوژرا
به پێی سه‌رچاوه‌کانی ئێران که‌مال کازمى فه‌رمانده‌ى په‌روه‌رده و راهێنانى سوپاى پاسداران له شاری قوم ، به ده‌ستى سه‌ربازێک کوژرا. هێرشه چه‌کدارییه‌که له ڕۆژى چواشه‌مه‌ى رابردوو ، له زاڵگه‌ى په‌روه‌رده‌ى 19ى سه‌ر به سوپاى پاسداران روویدا و ، سه‌ربازى هێرشکار ، ده‌ست به‌جێ دواى کوشتى پاسدار کازمى ، خۆى کوشت. |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه سوم اردیبهشت 1385ساعت 20:24 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
له هێرشی سوپای پاسداران 3 گه‌ریلا شه‌هید و 30 که‌س له خه‌ڵکی باشووری کوردستان بریندار بوون
له‌م نێوه‌نده‌دا سوپای پاسداران و ئه‌رته‌شی ئێرانیش درێژه به ئوپه‌راسیۆنه‌کانی خۆی له سنووره‌کانی کوردستان ده‌دات. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاکیش له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لێدوانێکیدا و ڕایگه‌یاند: له هێرشه‌که‌ی دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران 3 گه‌ریلا ژیانیان له ده‌ست دا و 30 که‌س له خه‌ڵکی باشووری کوردستان بریندار بوون. به پێی هه‌واڵه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: له‌م هێرشانه دوێنێ سوپای ئێران له سنووره‌کانی باشوری کوردستان، 30 که‌سی مه‌ده‌نی له خه‌ڵکی سیده‌کان له هه‌رێمی برادۆست له باشووری کوردستان بریندار بوون. هاوکات ئه‌رته‌شی تورکیه شان به شانی سوپای پاسدارانی ئێران ، له‌شکرکێشییان له سنووره‌کانی باشووری کوردستان گوڕ پێداوه. هاوکات ئه‌رته‌شی تورکیه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، هه‌موو پشووه‌کانی سه‌ربازانی به‌تاڵ کردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ربازانه‌ش که له پشوو دان، داوایان کراوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌رکه‌کانیان. ئه‌رته‌شی تورکیه که درێژه به ئوپه‌راسیۆنه‌کانی خۆی له کوردستان ده‌دات، مۆڵه‌تی سه‌ردانی سه‌ربازانی بۆ ماڵه‌کانیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ په‌سه‌ند کرد. به پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی که ڕوانه‌ی یه‌کێنه‌کانی سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورکیه کراوه، سه‌ربازانی ناتوانن به‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ مۆڵه‌تی پشوو وه‌ربگرن.
له لای تریش هێزه‌کانی کۆماندۆ و تایبه‌تی تورکیه ناسراو به تۆگا و کاسه‌ری له شاره‌کانی جه‌زیره، سلوپی ، سێرت، جوله‌مێرگ، گه‌ڤه‌ر و شه‌مزینان جێگیرکراون. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نرا گوازتنه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی بۆ سنووره‌کان درێژه‌ی هه‌یه و له سنووره‌کانی چادری زر به‌رپا کراوه. |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه سوم اردیبهشت 1385ساعت 20:22 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
سخنگوی يك تشكل احوازي اعلام نمود كه دو مسؤول بلندپايه وزارة اطلاعات ايران هم اكنون در دست آنها اسير شده اند وآنها را در بين راه ق‌م- به خرم اباد ربوده اند., دو مسؤول بنامهاى صالحي، كه مسؤلي است در وزارة اطلاعات ومعمم است ودومي رحمانى كه او هم مسؤول بزرگی در وزارة اطلاعات رژيم ومسؤول جنايتهاى بسيارى در احواز است. سخنگو اضافه نمود كه ربودن اين جنايتكاران پاسخي است به جنایتهای نظام در حق ملت عرب احواز است ودر آينده بيشتر از عناصر نظام را خواهيم ربود. بر نظام است كه اعدامها وكشتارها وبازدشتها وجنايتهاى روزانه متوقف كند. سخنگو كه بوسيله تلفن موبايل صحبت مى كرد خود را سخنگوی سازمان (( ذئاب الليل)) گرگهای شب ناميد وخود را بعنوان ( گرگ احوازي) خواند. سخنگو افزود كه گروگانها در دست ما هستند تا خبر بعدي. مركز اطلاع رساني هنوز صحت خبر وتلفن كننده را از مصادر دیگرى نتوانست مطمئمن شود.
مرکز اطلاع رسانی جبهه دمکراتیک مردمی ملت عرب احواز 19-4-2006
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه سوم اردیبهشت 1385ساعت 20:17 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
یکشنبه سوم اردیبهشت 1385ساعت 20:15 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
بامداد امروز جمعه 21 آپریل نیروهای سپاه پاسداران ایران به عمق 10 کیلومتری خاک کردستان عراق تجاوز کردند
به گزارش رویترز از سلیمانیه سعدی احمد پیره عضو دفتر سیاسی اتحادیه میهنی کردستان اعلام کرد که نیروهای
ایرانی از محور سیدکان وارد خاک کردستان شدند و به تعقیب نیروهای پژاک پرداختند
شایان ذکر است که سیدکان در 80 کیلومتری شمال شهر اربیل است
______________
دراین عملیات گسترده‌ی نظامی که با پشتیبانی انواع سلاحهای سنگین و با حمایت هواپیماهای جنگنده انجام گرفت متاسفانه 6 گریلا شهید شدند
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه سوم اردیبهشت 1385ساعت 20:13 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
||||
|
+ نوشته شده در
جمعه یکم اردیبهشت 1385ساعت 9:27 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به زیندووکانه‌وه ناوه‌ستێت و ده‌ستی به‌تێکدانی مه‌زاری مردوکانیش کردووه. گۆری هونه‌رمه‌ندی کورد حه‌سه‌ن زیرک که له ساڵانی پێشوو ، له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شاری بوکان له سه‌ر ناڵه‌شکێنێ نێژرابوو ، به ده‌ست گروپێک له هێزه‌کانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هه‌لوه‌شێنرا.
|
|
+ نوشته شده در
جمعه یکم اردیبهشت 1385ساعت 9:25 توسط ڕۆژهه ڵات |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
کردها ملییه تی اریایی واقع در رشته کوهای زاگروس دارای جمعیتی 50میلیون با بیش از 30 استان و 101 شهر هم اکنون در چهار طرف همسایه ایران عراق سوریه و ترکیه می‌باشند |
| پیوندهای روزانه |
|
کورد نیوز دكتر عليرزا نوري زاده دوکتورڕوئیا تلوعی فيلتر شكن فارسي اولين فيلتر شكن كوردي وێبلاگی سمکۆ بێ که س هه واڵنێری زرێبار جديد ترين اخبار ماهواره وزارت خارجه آ‌مریکا ڕێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له بانه بۆ مه‌هاباد اخبار ايران و كردستان مالپه ری کیله شین ميراث فرهنگي ايران بي بي سي ايران كتيب فارسي كوميته ي ئا‌مريكا كوميته ي ئالمان كو ميته ي سوئيد ديمانه گزينگ ویبلاگی ده نگوباس ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک سایتی په یام سايت اشتي ماڵپه‌ڕی شنۆلاوان ماڵپه‌ری شنۆ وێب راديو ئيسرائيل سايت دويچه وله بي بي سي پرشن آرشیو پیوندهای روزانه |
| نوشته های پیشین |
|
آذر 1387 آبان 1387 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 اردیبهشت 1386 فروردین 1386 بهمن 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 تیر 1385 خرداد 1385 اردیبهشت 1385 فروردین 1385 اسفند 1384 بهمن 1384 دی 1384 آذر 1384 |
| پیوندها |
|
حزب دمکرات کردستان پیشمه ر گه کان گیاره نگ اتحا دیه جوانان دمکرات کومه له روژهه لات راستییه کان پیک ایران بازتاب صدای امریکا فارسی سايت گزارشگران بدون مرز ده نگی ئا مریکا کوردی کوردایه تی گرووپ زانست په روه رانی کورد گووگل کوردی راديو فردا په يامنير یه‌کیه‌تی دێموکراتیکی خوێندکارانی كورد راديو ده نگي كوردستان ئيران سا زماني خه بات يه كيه تي شورش گيران پژاك ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ايران فدرال اتحاديه دانشجويان دمكرات شه هيد كوردستان سايت پيشه وا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێبلاگی کوردی وێبلاگی زاگروس ئازانسي هه وال |
|
RSS
|